بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کتێبە نوێیەکەیدا لەباسی کوردا دەڵێت: "لە کۆشکی سپی لەگەڵ شاندی تورکیا کۆ بووینەوە و پێمان وتن کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنتان بۆ شەڕکردن دژى پەکەکە، بەڵام بۆ لەناوبردنی داعش لەگەڵ کوردەکانی سووریا کار دەکەین".
ناوبراو دهشڵێت :"هەرگیز توڕەیی وا خێرا بتەقێتەوە لە ژوورێکدا نەمبینیوە، چوونکه کاردانهوهى تورکیا زۆر خێرا و چاوهڕواننهکراو بوو لهبهرامبهر ئهوهى پێمان وتن".
بهوتهى وهزیرى پێشووى دەرەوەى ئهمریکا: "ئیبراهیم کاڵن و هاکان فیدان زۆر خێرا تەقینەوە و زۆر بەخێراییش کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت، ئهوهى ڕوویدا بۆ تورکیا شتێکی باش نەبوو بهتایبهت بۆ پەیوەندییەکانمان".
پۆمپیۆ تهئکید دهکاتهوه، "سهربارى توڕهییهکانى تورکیا، بەڵام ئێمه گوێمان پێنهدان و ئەمریکاش بڕیارە ڕاستەکەیدا کە کێ هاوپەیمان بێ لەگەڵیدا بۆ تێکشکاندنی خەلافەت".
وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا لەکتێبەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "ئەو کۆنسێپتە هەموو شتێکی جیاوازکرد، لەسەرەتای 2019 سووریا و عێراق لە داعش ڕزگاریان بوو، لەجیاتی ڕێگە ترادیشناڵەکە بگرینەبەر بۆ هاوپەیمانی کردن لەگەڵ سوپایەکی نیشتیمانی، ئێمە لەگەڵ کوردەکان ڕۆییشتین و ئەمریکییەکانیش قازانجیان کرد".
مایک پۆمپیۆ، هەروەها کوردەکانی عێراق بە هاوبەش و دۆستێکی باش بۆ ئەمریکا وەسف دەکات بەڵام بڕوای وایە سەرکردایەتی کردنی کوردانی ئەو وڵاتە هەندێک تەنگەژەخولقێنە.
Your Comment