ڕێژەی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ مانگی 12ی 2022 بڵاو کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی کانوونی یه‌که‌می 2022 بڵاو کرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، بەگوێرەی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای به‌بازاڕکردنی نه‌وتی عێراق، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئەو وڵاتە له‌ مانگی 12ی 2022 گه‌یشتوه‌ته‌ 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل، کۆی گشتی داهاته‌که‌شی 7 ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بووه‌.

سۆمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە: "کۆی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی بۆ مانگی 12 له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌، بڕی 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بووه‌، هاوکات ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی که‌ له‌ نه‌وتی که‌رکووکه‌وه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌ له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ 2 ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بووه‌".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، تێکڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێک به‌ 74.636 دۆلار بووه‌، سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ش له‌لایه‌ن 36 کۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه‌ کڕدراون.

News Code 7610

Your Comment

You are replying to: .
captcha