بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (SDF) لە تویتێكدا ڕایگەیاند: "پرسی عەفرین، گەڕانەوەی كورد، ڕزگاركردنی ناوچەكە لە داگیركاری و پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكانی فراوانكردنی داگیركەری توركیا لە ئامانجە سەرەكییەكانمانن".
كۆبانێ جەختی کردەوە: بەرخۆدانی سەردەم تا سەركەوتن بەردەوام دەبێت، بەرخوودانی سەردەم بە ناوی شەڕی 58 ڕۆژی دژی هێرشی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر عەفرین كراوە.
شایانی باسە هەینی ڕابردوو، پێنجەمین ساڵیادی داگیركردنی شاری عەفرین بوو لەلایەن توركیا و گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای سەر بە ئەنقەرەوە، دوێنێ شارەكانی كوردستانی سووریا بەم بۆنەیەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە.
Your Comment