به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا و ژماره‌یێک له فه‌رمانده باڵاکانی هێزی چه‌کداری ئه‌و وڵاته به یاوه‌ریی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی ورده‌کاریی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌پێناو دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا گه‌یشته شانلی ئۆرفا.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا که به یاوه‌ریی ژێنڕاڵ یاشار گولر سه‌رۆکی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا، ژێنڕاڵ ئۆمید دۆندار فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌وینیی سوپای تورکیا، ژێنڕاڵ حه‌سه‌ن کۆچۆک ئاک یووز فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا و ژێنڕاڵ ئه‌دنان ئۆزبال فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاییی سوپای تورکیا سه‌ردانی شانلی ئۆرفای کردبوو له فڕۆکه‌خانه‌دا له‌لایه‌ن پارێزگاری ئۆرفاوه پێشوازییان لێ‌کرا و شاندی باڵای سه‌ربازیی تورکیا ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به سه‌ر کرده‌وه که بڕیاره تێیدا ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دابمه‌زرێت.
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شانده سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا بۆ شانلی ئۆرفا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان شانده تورکه‌که له‌گه‌ڵ گرووپه 6 که‌سییه‌که‌ی ئه‌مریکا که ئه‌وانیش له شانلی ئۆرفان ڕایگه‌یاند: شانده ئه‌مریکییه‌که که به سه‌رۆکایه‌تیی ژێنڕاڵ تیوویتی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ورووپیی سوپای ئه‌مریکا سه‌ردانی تورکیای کردووه به دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیداری جۆراوجۆر له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا به شێوه‌ی هه‌ماهه‌نگ و دوولایه‌نه بنکه‌ی ناوه‌ندی ئه‌رکانی هاوبه‌شی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا به سه‌ر ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment