بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆ لەسەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیران و شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکات؛ لە دواین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لەسەر هێڵە گشتیەکانی پرسی (بودجە و نەوت) رێکەوتوون.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەردەوامە لە بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە چ وەزیرێکی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات
Your Comment