کوردپرێس:
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە وەڵامی پرسیارێكی رووداو لە واشنتن، رایدەگەیێنێت كە لەگەڵ توركیا گەیشتوونەتە "لێكتێگەیشتنێكی سەرەتایی" سەبارەت بە " میكانیزمێكی ئەمنی بە درێژاییی سنوورەكان لەگەڵ توركیا"، كە بە باوەڕیی ئەمریكا ئەوە نیگەرانییەكانی توركیا دەڕەوێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی هێزەكانی سووریای دیموكراتیش لەجیاتی سەرقاڵبوون بە مەترسی هێرشی توركیاوە روویان لە پاراستنی ناوچەكە بێت لە داعش.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی هەولێر، بەشێوەی نووسراو وەڵامی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی داوەتەوە، بەهیچ شێوەیەك وەڵامی ئەو دەنگۆیەی نەداوەتەوە كە باسی چوونی 90 سەربازی ئەمریكی دەكات بۆ توركیا بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو لێكتێگەیشتنە سەرەتاییە.
هەر لە وەڵامەکەی وەزارەتی بەرگریدا سەبارەت بە گفتوگۆ سەربازییەکانی واشەنتن و ئەنقەرە نووسراوە: لە رێگەی گفتوگۆ سەربازییەكانی هەفتەی رابردووەوە لە ئەنقەرە، گەیشتینە لێكتێگەیشتنێكی سەرەتایی سەبارەت بە میكانیزمێكی ئەمنی بە درێژایی سنوورەكان لەگەڵ توركیا، ئەمەش چارەسەری نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا دەكات. لە هەمانكاتدا ئەمە دەبێتە هۆی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا تاوەكوو داعش نەتوانێ دووبارە بگەڕێتەوە.
Your Comment