بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەردانێکدا بۆ سنووری قەزای ئامێدی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی بە بڕی زیاتر لە 11 ملیار دینار چەندین پرۆژە لە ناوچەکە جێبەجێ کراوە.
ناوبراو وتیشی: گەورەترین کێشە لەهەموو ناوچەی بادینان بەتایبەت لە سنووری قەزای ئامێدی، بوونی هێزی چەکدارە کە ئەم هێزانە لە دەرەوەی یاسا لێرەن.
عەلی تەتەر ڕاشیگەیاند خەڵکی ناوچەکە و بە تایبەت خەڵکی ناوچەی ئامێدی باش دەزانن کە چەکدارانی پەکەکە چەند زیانی بۆ ناوچەکە هەبووە و بۆتە هۆی ئەوەی زیاتر 50%ی ناوچەی ئامێدی دەستی ئاوەدانی نەگاتێ.
ناوبراو جەختی کردەوە: ئەو ناوچانەش کە خزمەتگوزاریشمان گەیاندووە زۆر ئاسان نەبووە، هێزێکی ناشەرعی چەکداری لێیە بوەتە هۆی ئەوەی نەتوانین بە ئاسانی رێگا بگەیەنینە گوندەکان و ئاوەدان بکرێنەوە، سەرەرای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵیداوە خزمەتگوزارییەکان بگەیەنێتە گوندەکانی ناوچەکە بۆ ئەوەی خەڵک بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی و گوندەکان ئاوەدان بن، بەڵام بەداخەوە ئەو هێزانە رێگر بوون.
Your Comment