مامۆستای زانکۆی جانز هاپکنز: ئه‌مریکا ناتوانێت بۆ هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌ کوردی سووریا بکات

به‌شی جیهان- دوکتۆر دانیل سێروێر پێی وایه‌ کێشه‌کانی کوردی سووریا ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ و گرێ تێکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌مریکا ناتوانێت سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ر بکات و بۆ ماوه‌یێکی درێژ پشتیوانییان لێبکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا به‌ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا و له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی 6 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ داعش توانییان زیاتر له‌ یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ بکه‌ن به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییێکی زۆر له‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی له‌ باکووری سووریا هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ پڕۆفیسۆر دانیێل سێرڤێر مامۆستای زانکۆی جانز هاپکینز پێی وایه‌ که‌ به‌ بۆنه‌ی ڕه‌هه‌ند و پێچه‌ڵاوپووچیی مه‌سه‌له‌ی کوردی سووریا، ئه‌مریکا ناتوانێت بۆ هه‌میشه‌ له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌ و پشتیوانییان لێبکات.

ناوبراو له‌ یادداشته‌که‌یدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو بۆته‌وه‌ باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ نیوه‌ی 2 هه‌زار هێزه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌مریکا ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریایان جێهێشتووه‌ و هۆشداری ده‌دات که‌ پێگه‌ی کورده‌کان مه‌ترسی له‌سه‌ره‌ چوونکه‌ ئه‌م ژماره‌ هێزه‌ بۆ پاراستنی کوردی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێستا وه‌ک هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا که‌مه‌ و به‌س نییه‌.

دوکتۆر دانیێل سێروێر پێی وایه‌ که‌ پاراستنی حه‌شیمه‌تی 2.5 ملیۆنیی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا پێویستی به‌ 40 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا و بودجه‌یێکی ساڵانه‌ی نزیکه‌ی 8 ملیار دۆلار هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئاماده‌ نییه‌ هه‌زینه‌یێکی وا خه‌رج بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ کێشه‌ی ناوخۆییی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه‌ کرد و هۆشداریشی دا که‌ ئه‌م ناکۆکییانه‌ ده‌توانێت کوردی سووریا و ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی کز و لاواز بکات.

دوکتۆر سێروێر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا زۆر ناخایێنێت و تورکیا یان دیمه‌شق بۆ کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. ناوبراو پێی وایه‌ که‌ ئه‌مریکا ناتوانێت کارێک له‌ به‌رانبه‌ر داپه‌ڕی تورکیا یان دیمه‌شق ئه‌نجام بدات و ته‌نها کارێک که‌ ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات داڵده‌دان به‌ کورده‌کانه‌ که‌ ئه‌وه‌ش به‌و وه‌زعه‌ی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد تره‌مپ دروستی کردووه‌ کورده‌کان به‌ سه‌ختی ده‌توانن داخڵی ئه‌مریکا بن.

دوکتۆر سێروێر دوو مانگ پێش ئێستاش له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا ته‌ئکیدی کردبوو که‌ ئه‌مریکا ته‌نها له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدایه‌ پشتیوانی له‌ کورد ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75668

Your Comment

You are replying to: .
captcha