کاروانێکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا گڕی گرت

به‌شی تورکیا- کاروانێکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا که‌ چه‌کوچۆڵی سه‌ربازی پێبوو و له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیی ئه‌فیوون قه‌ره‌حه‌سار- ئاکشه‌هیر به‌ره‌وپێش ده‌چوو له‌ 16 کیلۆمه‌تریی جاده‌که‌ گڕی گرت.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ کاروانێکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا که‌ چه‌کوچۆڵی سه‌ربازی پێبوو و له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیی ئه‌فیوون قه‌ره‌حه‌سار- ئاکشه‌هیر به‌ره‌وپێش ده‌چوو له‌ 16 کیلۆمه‌تریی جاده‌که‌ گڕی تێبه‌ر بوو که‌ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی چۆڵ کرا و جاده‌که‌ له‌ هه‌ردوو لاینه‌وه‌ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌کان داخرا.

ده‌ستبه‌جێ تیمی ئاگرکوژێنه‌وه‌ و کۆنتڕۆڵی قه‌یران ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کران و ئاگره‌که‌ کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه‌.

کاروانه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی سوپای تورکیا له‌ 8 لۆری پێکهاتبوو که‌ به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌چوو.

شایانی باسه‌؛ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاش ئاگر له‌ هه‌ماری جیهازاتی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای حاتای و سنووری ڕیحانلیی تورکیا له‌ نزیکه‌ی سنووری سووریا که‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75645

Your Comment

You are replying to: .
captcha