کوردپرێس:
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێران به بۆنه‌ی ساته‌وه‌ختی فه‌ریزه‌ی حه‌جی گه‌وره‌وه په‌یامێکی ئاراسته‌ی حاجییه‌کان کرد و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی په‌یامه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانیش هه‌ستانی موسڵمانان و حاجییان به به‌رائه‌تی موشرکین و به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا بوو.
له په‌یامه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران‌دا نووسراوه: به‌رائه‌ت له دیکتاتۆره‌کان به مانای دوورکه‌وتنه‌وه و به‌رائه‌ته له مه‌زڵووم‌کوشتن و شه‌ڕ هه‌ڵگیرسان و هه‌ڵگری په‌یامی ئیدانه‌کردنی چه‌قی تیرۆر و پاڵپشتانی ئه‌و دیارده نگریسه‌یه که نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش داعش و ڕه‌وتی "بله‌ک واتر"ی ئه‌مریکایه.
له په‌یامه‌که‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌ییدا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که مامه‌ڵه‌ی سه‌ده وه‌ک پڕۆژه‌ی ئه‌مریکی و زایۆنی بێگومان شکست ده‌هێنێت و مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین له ئه‌وله‌وییاتی هه‌موو ته‌وه‌ره سیاسییه‌کانی موسڵمانانی جیهان ده‌بێت بۆیه فێڵی مامه‌ڵه‌ی سه‌ده به ئه‌مریکا و هاوبیره خه‌یانه‌تکاره‌کانی پشتیوانی ده‌کرێت و زه‌مینه‌ی بۆ خۆش ده‌کرێت ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تاوان و جه‌نایه‌ت ده‌رحه‌ق به کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران له په‌یامه‌که‌یدا دووپاتیشی کرده‌وه: نوخبه‌کانی جیهانی ئیسلام ئێستا له کاتی فه‌ریزه‌ی حه‌جی گه‌وره‌دا ئه‌رکێکی که‌وتۆته سه‌ر شان و پێویسته ئه‌م ئه‌زموون و وانه به‌نرخانه به هیممه‌تی ئه‌وان بۆ گه‌لی موسڵمان و ڕای گشتی بگوازرێته‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی شه‌ممه 19ی گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر به 10ی ئابی 2019 زیاتر له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار حاجی له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێهێنا و به‌ره‌و چیای عه‌ره‌فه به‌ڕێکه‌وتن و به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سعوودیه سبه‌ی یه‌کشه‌ممه 11ی ئابی 2019 حاجییه‌کان جه‌ژن ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment