کوردپرێس:
سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) باسی له هه‌مواری ده‌ستووری تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: "كاركردن له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستووری توركیا كاتێكی زۆری پێویسته؛ لانیكه‌م دوو ساڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێک و فۆرمێكی نوێ ڕێکبكهوین به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نێک به‌وه ڕازی بێت كه ئیدی كاتی هاتووه ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و ده‌ستوور زامنی مافی هه‌موو لایێک بێت."
ناوبراو زیادی کرد: "پێویسته له ڕێگه‌ی هه‌مواری ده‌ستووره‌وه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی كۆتایی پێبهێندرێت و بڕیارنامه‌كانی باری نائاسایی له ڕیشه‌وه ده‌ربهێندرێن، دووباره ده‌سه‌ڵات بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێندرێته‌وه و یاسا سه‌روه‌ر بێت."
سه‌زایی ته‌مه‌لی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆکان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی تورکیا جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن له چ کاتێکدا به‌ڕێوه ده‌چێت سیاسه‌ت دیاری ده‌کات نه‌ک که‌سه‌کان. تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی تورکیا درێژه به ڕه‌فتاره‌کانی خۆی ده‌دات مومکینه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه بچێت. ئه‌گه‌ر دۆخه‌که به‌م شێوازه ده‌رێژه‌ی هه‌بێت ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment