کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی زرێپۆشی 20ی پارێزگای شانلی ئۆرفا 7 لۆریی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سنووره باشوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته کرد.
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیا له خاکی سووریا به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ست که‌وتووه هێزی چه‌کداری تورکیا شه‌وانه 7 لۆریی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌کانی باشووری وڵات کردووه که کاروانه‌که له ڕێگای شانلی ئۆرفا- دیلۆکه‌وه به‌ره‌و سنووری پهرسووس ڕه‌وانه کراوه.
شایانی باسه؛ کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌ر سنوور کراوه و ئامانج له ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و کاروانه سه‌ربازییه پشتیوانی له یه‌که سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له سنووره‌کان ڕاگه‌یێندراوه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment