مەسروور بارزانی و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2019 هەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران کۆیوونەوە.

کوردپرێس: لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ‪کرد و گوتی: "پێویستە هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی بڕیاریان لێ دەدرێت".

هەروەها مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر گرنگیی هەبوونی ئەو هەماهەنگییە کرد لە نێوان حکوومەت و پەرلەماندا بۆ ئەوەی هەردوولا خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی رێزگرتن لە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ کردن و دادوەریی دا بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستاندا.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75582

Your Comment

You are replying to: .
captcha