عێراق خزمەتی سەربازی ناچاری كارا دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لێكۆڵینەوە دەكات لە كارا كردنەوەی خزمەتی سەربازی ناچاری و لە ئێستاشدا هەوڵێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ ئەو كارە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولخالق ئەلعەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیە لێكۆڵینەوە بكات لەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاریی بەچەند مەرجێكی دیاریكراو كارا بكرێتەوە.

ناوبراو بە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی الصباح-ی عێراقی وتووە: لیژنەی ئاسایش و بەرگریی هەوڵیداوە لە قۆناغی داهاتوودا یاساكە كارا بكرێتەوە و جێبەجێ بكرێت.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونی كردەوە "گرنگترین لایەنی باشی یاساكە پابەندبوونە بە مەرجی تەمەن و دەكرێت بواری ئەوە هەبێت لە بەرامبەر تەواوكردنی خزمەتی سەربازیی ناچاریی پارە بدرێت، ئەو پارە پێدانەش داهاتێكی زۆر بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆ دەبێتەوە و دەتوانێت بەو پارەیە سوپای عێراق پڕ چەک بكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75578

Your Comment

You are replying to: .
captcha