هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕووبه‌ڕووی سوپای ئازادی سووریا بوونه‌وه‌

به‌شی سووریا- دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌وڕووی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا بوونه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ پشتیوانییان لێده‌کرێت.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2019 له‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین شه‌ڕێكی قورس له ‌نێوان هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین و سوپای ئازادی سووریا به‌رپا بوو.

ئه‌م پێکدادانه‌ له‌ گونده‌کانی شێوارخه‌، مارانه‌ز و مالکییه‌ی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین ڕووی دا که‌ کوژراو و برینداریشی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

به‌ دوای پێکدادانه‌که‌ هێرشی تۆپخانه‌یی بۆ سه‌ر بنکه‌ی هێزی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌ستی پێکرد که‌ هێرشه‌کان تا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆش درێژه‌ی بوو‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75563

Your Comment

You are replying to: .
captcha