ئاڵدار خه‌لیل: هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا ناوچه‌که‌ په‌لکێشی توندوتیژی ده‌کات

به‌شی سووریا- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) له‌ لێدوانێکدا هه‌مبه‌ر لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی داخڵ‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هاته‌ده‌نگ و گوتی: ئه‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ ناوچه‌که‌ په‌لکێشی توندوتیژی ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدا خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا کرد له‌باره‌ی داخڵ‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ڕۆژهه‌ڵات فورات و گوتی: ئه‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ ناوچه‌که‌ په‌لکێشی توندوتیژی ده‌کات. ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت ئارامیی ناوچه‌که‌ تێکبدات و سووریا داگیر بکات. له‌ سه‌ره‌تادا ڕه‌فتاری ئێمه‌ له‌باره‌ی بابه‌ته‌که‌ ڕوون و ئاشکرا بوو. پشتیوانی له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سووریاوه‌ ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر بتوانین له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێکبکه‌وین خراپ نابێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: له‌ ڕابردوودا بۆ دابین‌کردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌ چه‌ندین دیدار و دانووستانمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌نجام دا. له‌ ئێستادا جارێکی‌تر ناوچه‌که‌ به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بۆته‌وه‌ و ته‌نها ناوچه‌ی ئێمه‌ نییه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت به‌ڵکوو به‌شێک له‌ سووریا هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ بیر له‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به‌ نێوبژیڤانیی ڕووسیا ده‌که‌ینه‌وه‌. بۆ دابین‌کردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌ پێشنیاری ڕێککه‌وتنمان خسته‌ڕوو به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هاوپه‌یمانی و ڕێککه‌وتنێکی وا ته‌نها به‌ یه‌ک دوو جار دیدار و دانووستان نایێته‌دی. ئه‌م کاره‌ پێویستی به‌ کات هه‌یه‌. جگه‌ له‌مه‌ش تاکوو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌رێنیمان له‌ لایه‌نی به‌رانبه‌ره‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75561

Your Comment

You are replying to: .
captcha