کوردپرێس:
شیرکۆ بێکه‌س له 2ی گوڵانی 1940 له دایک بووه، ئه و کاته باوکی (فایه‌ق بێکه‌س) ڕێچکه شکێن بووه و ئه‌و ناوه کوردییه‌ی لێناوه، به‌ڵام شێرکۆ سه‌باره‌ت به ناوه‌که‌ی خۆی ده‌ڵی : «من خۆم له ناوه‌که‌م رازیم و رازیش نیم! چوونکه له شێعرێکی خۆمدا وتوومه، ناوەکه‌ی خۆم خۆش ناوێت چوونکه شێر له ناوەکەمدایه و هه‌روەها من بێکه‌سیش نیم چوونکه هه‌موو شێعره جوانەکانی دنیا که‌سی منن».
بەگێڕانەوەیەکی دڵتەزێن باس لە مردنی فایەق بێکەسی باوکی و هه‌تیوبوونی خۆی و بێوە ژنبوونی دایکی دەکات. ئەم رووداوە لە ١٨/١٢/١٩٤٨ دا بووە لە شاری هەڵەبجە و ئەم تازە پێدەنێتە بەهاری تەمەنی ٨ ساڵییەوە.
«که باوکم مردووه من ته‌مه‌نم حه‌وت سال و نیو بووه و خوشکه کانم له من بچووکتر بوون. دایکم هه‌ر به گنجی له ته‌مه نی 26 ساڵیدا بووته بێوه ژنێکی ڕه شپۆش».
یەکه م جار... من دایکم
له سیله ی ڕۆژێکی بهدبه ختی
وه‌ک خۆیدا،
پاییزی نیشاندام
ئه‌و ساکه ته‌مه نم له خونچه ی
گوڵه باخ که متر بوو!
پێی وتم:
پاییزیش وه ک منه و بێوه ژن
ته‌نیایه و دڵشکاو
حه ز ئه‌که م ئه‌ویشت هێنده‌ی من
خۆش بوێ....
ڕه‌نجی دایکی له هه‌موو ئاوردانەوهیێک دێته به‌ر چاوی و هه‌ر بۆیه‌ش وێنه‌ی خۆرنشینی دایکی وه‌ک ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی زۆربه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌کانی، خۆی ئه‌نوێنێ.
سەره‌تاکانی ده‌ست بەخوێندنەوهکردنی، (کهمانچەژهن) وه‌رگێردراوی پیره‌مێرد و شیعر و ئەدەبیاتی رەفیق حیلمی سه‌رنجیان راکێشاوە. زۆری حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان کردووه بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای شێعره‌کانی بکه‌ین، دیاره که وا جۆرێک له چیرۆکی تێدایه، به‌رده‌وام دیالۆگ له ناویاندا به‌دی ده‌کرێ به شێوه‌یێک له گێرانه‌وه‌ی شێعرییه. ڕۆمان له ناو ههڵبهستەکانیدا کاریگه‌ریی هه‌یه. بە زمانی شیعر شانۆ دەنووسێت، چیڕۆک دەنووسێت، ڕۆمان دەنووسێت، پەخشان دەنووسێت... زمانی شیعر زاڵ دەکات بەسەر زمانی هەموو ژانرە ئەدەبیەکانی تر .. زمانی شیعر دەکات بە زمانی ئەدەب.
شێرکۆ واته شێعر. لەنێو ژیانیشدا، شیعر دەکات بە ماڵ و نیشتیمانی خۆی . زمانی شیعریش دەکات بە زمانی خۆی، جگە لە زمانی شیعر هیچ زمانێکی تر نازانێت. هه‌موو شتێک له ناو قهسیدەکانی ڕه‌نگ و بۆنیان هه‌یه (مرۆڤ، عەشق، ژن، نیشتیمان، شوێن، چیا، باران، وەرزەکان، باڵندەکان، مردووەکان ، مێژوو، مافەکان و ستەمەکان...).
به‌تایبه‌ت شوێن، که بایه‌خێکی گرینگی هه‌یه و جیاوازی مێژووی و جوگرافیایی بۆ دیار نەکردوون. ئه‌و خه‌مانه ی له‌و شوێنانه ده‌گه‌ڵی بوون، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بوو و هه‌ر یێکه به جۆرێک شاعیری هه‌ست ناسکی هێناوه‌ته دواندن.
ڕووباری (فرات) ناوی ههلبهستێکه که وه‌ک شوێنێک بۆته مژاری به‌ر ده‌ستی ئه‌و و وه‌ک خۆی ده‌ڵێ: «له‌وه‌تێ ئینسان هه‌بوو فراتیش هه‌بووه، فرات ڕووبارێکی زیندووه و په‌یوه‌ندی به داستان و به‌یته کۆنه‌کانه وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌و شارستانییهتانەوەه بووه که له ده‌ور و به‌ری ئه‌و ئاوانه دروست بوون».
له سه‌ر فورات،
قهسیدهیێکم ئاو بردی،
هه‌تا ئێسته‌یش نه‌ک هه‌ر فورات،
له دنیادا هه‌رچی ڕووبارێ بینیم
وائه زانم شێعره که‌می له ناودایه و
چاوێکم هه‌ر وا له سه‌ری!
له سه‌ره‌تای به‌هاری 1970دا چوار ئه‌دیبی لاوی خوێنگه‌رم که داخ و خه‌فه‌تی دواکه‌وتوویی و باری ناهه‌مواری ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌یان له مێژه‌وه جهرگیانی کڵور ئه‌کرد و سوێی ئه‌کرده دڵیانەوه، له دانیشتنێکی چوار قۆڵیدا یەکیان گرت و که‌وتنه هه‌ڵڕشتنی راز و پنهانی ناخی دڵ و ده‌روونی خۆیان. ئیتر گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی که پێویسته بجووڵێن، به کۆمه‌ڵ بجووڵێن. له پێناوی ورد و خاشکردنی به‌سته‌ڵه‌کی سه‌هۆڵبه‌ندانی سه‌ر ڕووی ئه‌ده‌به‌که‌یان، بۆیه هه‌وڵی شڵه‌قاندنی ده‌ریا مه‌نگه‌که‌ی ئه‌ده‌بی کوردی‌یان دا. (ڕوانگه) ئه‌و ڕه‌وته بوو که ده‌سته ی یێکه‌می بریتی بوون له‌م ئه‌دیبانه: (شێرکۆ بێکه‌س، حسێن عارف، کاکه مهم بۆتانی، جه‌ماڵ شارباژێری و جه لال میرزا که ریم).
شێرکۆ ناوی (ڕوانگه )ی هه ڵبژاردووه و له لایه ن ئه‌ندامانی ئه‌و ڕه‌وته‌وه په‌سه ند کرا. سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕه‌وته‌ش ده‌ڵێ: «ئه‌و تازه‌گه‌رییه فره ده‌نگییه، شێعری درامی، ڕه‌نگینی شێعر، وێنه‌ی نوێ شێعری و مۆسیقا له شێعردا، هه‌وڵدانێک بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی فه‌زای تازه و هاوچه‌رخییه تی».
له دوای ڕه‌وتی ڕوانگه دیارده‌یێکی نوێ ده‌رکه‌وت ئه‌ویش په‌یدا بوونی ژماره‌یێکی زۆری نووسه‌ر و چیرۆک نووسان بوو که له سازدانی کۆڕی ئه‌ده‌بی و زاڵبوونی که‌ش و هه‌وایێکی باش بۆ گفتوگۆکردن له سه‌ر باری ڕۆشنبیری به گشتی کاریگه‌ر بوو.
وه‌ک خۆی شێرکۆ باس ده‌کات، قۆناخی سێهه‌می ڕۆمانی کوردی ده‌گه‌ڵ ( به‌ختیار عه‌لی) دهستپێده کات و دنیایێکی تری کردووته‌وه و ئاماژه به ئه‌وه ش ده‌کات، که ڕۆمانی (ئێواره‌ی په‌روانه) له ئاستی ڕۆمانه گه‌ورەکان ده‌رده‌که‌وێ.
شێرکۆ بێجگه له قەسیدهکانی چه‌ند وهڕگێرانێکیشی هه‌یه، لە کۆتاییی شەستەکاندا دوو کتێب وەردەگێڕێ (چۆنییەتیی یە کگرتنەوەی ئیتالیا) و (شەڕی چەتەگەری). دیارە دواتریش (پیرەمێرد و زەریا)ی هەمەنگواینیشی وەرگێڕا. ئەم بەرهەمانە لە زمانی عەرەبییەوە، کە تاکە زمانی بێگانە بوو که ئه و شارەزای بێ، کردووە بە کوردی.
ئه‌و شاعیره هه ست ناسکه، خه‌می مرۆڤی به خه‌می خۆی ده‌زانی و هەموو بابه‌ت و داستانی نێو شیعرەکانی لە پێناو مرۆڤ و بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی بوو. دوو هێڵی سه‌ره‌کی نێو شیعرە کانی شێرکۆ بێکەس، عەشقی نیشتیمان و عەشقی مرۆڤ بوون. هاواری بۆ یێکسانی رهگهزایه تی و دادپه‌روه‌ری کردووه و ده‌ڵێ: «کەس بەقەدە ر من ئاشقی ژن نییە، من خۆم بە مۆمێکی پشت سەری ژنانی وڵاتەکەم ئەزانم .... تکایە ئەمڕۆ پێم مەڵێن "شێرکۆ بێکەس" و بڵێن "شێرکۆ شە فیقە". باشتر وایه له ناو شێعر، ژن وه‌ک مرۆڤ، ژن وه‌ک هاورێ، وه‌ک تێکۆشه‌ر، هتد... بێته باسکردن. ئه‌وه‌نده‌ی گرینگی به جوانی جه سته‌وه ده‌ده‌ن، به‌ڵام جوانییەکانی هزر کەمتر ئه بینرێت. دنیای ژن به لای منەوه، دنیایێکی زۆر گەورەیه».
شاکاری (دەربەندی پەپوولە) له دەرئەنجامی ئە و رۆژگارە سەختانەی مامۆستا له تاراوگه بووه هاتۆته دی. شاعیر بەرانبەر بە ترووسکە کەمەی هێشتا لە شەوەزەنگی کوردستاندا بەدی کراوە ،هیوا بڕاو نەبووە، ویستوویەتی لای خۆیەوە بەشداری لەو رۆژه پڕ لە نائومێدییەدا بکات و شیعر تاکە چەکی بووە بۆ وه‌ڵاته‌که ی. شێرکۆ وه ها ڕوچووبووه ناو خه‌م و تراژدییای گه‌له‌که‌ی که ئیتر نهددهتوانی ئه‌و و خه‌م و ئازاری مرۆڤه بێتاوانه کان لێک بکه‌یته وه.
له دیوانی (گۆڕستانی چراکان) ده‌بێته زمانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ئازاره‌کانی ئه‌نفال دێنێته به‌ر چاومان و نایهه‌وێ نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م کاره ساته دڵته زێنه له بیر بکات، بۆیه شێعر به هانا ده گرێ تا پێش ئه‌وه ی مێژوومان بنووسرێته وه ، ئێمه پچینه وه سه ر شێعر.
ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد (خەڵاتی تۆخۆڵسکی) وەردە گرێت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی سوێد، ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکە ش دە کرێت و لە ساڵی ١٩٩٢ دە بێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمە ش لە یەکەم کابینەی حکوومە تی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ (دە زگای چاپ و پەخشی سەردە م)ی دامەزراند. له به‌رهه‌مه کانی :کازیوه ،خاچ و مار، کاوه ی ئاسنگه‌ر، روژژمێری شاعرێک، ژن و باران، هێستا کچێک نیشتمانمه و... دەتوانین نێو بەرین.
له ئاکامدا شێعر دەبێته چارەنووسی و به ته‌نیا هه‌ر مردن دەتوانێ لێکیان جودا بکاتەوه چوونکه به‌رده‌وام له هه‌وڵ و تێکۆشیندا بووه و وه‌ک خۆی ده‌ڵێ: «تازه ئیتر هیچ پیاهه‌ڵدان و چهپڵێڕێزان و هیچ خەڵات و پله و پایەیێک خستووکه فیزم ناده‌ن، ده‌بێ به خێرایی ڕۆیشتنی (با) بنووسین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توانیمان دوو وشه ی تازه تر بدوزینەوه».
به داخەوه مه‌رگ مەودای نه‌دا دوایین قەسیدەی تەواو بکات و ئێمەی له دنیای جوانی خه‌یاڵی خۆی بێبه‌ش کرد.( خێراکه... مردن خه ریکه بگات) دوایین به‌رهه‌می ئیمپه‌راتووری شێعری دنیا له ساڵی 2013 دا بوو.
Your Comment