بەشێک لە ئێزەدییەکان میرێکی دیکە دەست نیشان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌شێک له‌ ئێزیدییه‌كان لە شەنگال نایف بن داود-یان بە میری ئێزدییەکان هه‌ڵبژارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بە ئامادەبوونی پیاو ماقووڵان و سەرۆک هۆزەکان لەمەزاری شیبل قاسم لە شەنگال، به‌شێک له‌ ئێزیدیه‌كان میرێكی دیكه‌یان هه‌ڵبژارد.

ئەمەش لە حاڵێکدایە هه‌فته‌ی ڕابردوو لە پەرستگای لالش لە شێخان حازم تەحسین بەگ لەنێو شەش بەربژێری بنەماڵەکەیدا وەکوو میری نوێی کوردانی ئێزدی دەستنیشان کرا، دوای وەرگرتنی پۆستەکەش بووە شوێنگرەوەی باوکی و میری ئێزدییانی جیهان کە کاروباری ملیۆنێک کوردی ئێزدی لە جیهان بەڕێوە دەبات.

لە رێوڕەسمەکەدا حازم میر تەحسین بەگ، میری نوێی کوردانی ئێزدی لە جیهان لە پیرۆزترین پەرستگەی کوردانی ئێزدی جلوبەرگی تایبەتی میری پۆشی و بە ئاوی کانیی سپی، مۆرکرا.

به‌وشێوه‌یه‌ش بێت ئێستا ئێزدییەکان دوو میریان هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75512

Your Comment

You are replying to: .
captcha