هاوسه‌رۆکی ته‌شکیلاتی HDP له‌ پارێزگای ماردین ده‌ستگیر کرا

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ پارێزگای ماردین به‌ تۆمه‌تی ئاماده‌بوون له‌ یه‌که‌مین کۆنفڕانسی ڕێکخستنی هه‌ده‌په‌ له‌ دیاربه‌کر ده‌ستگیر کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا شه‌وانه‌ عه‌لیم ئاماک هاوسه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ پارێزگای ماردینیان له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ دیاربه‌کر و داخڵ‌بوون بۆ ماردین ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌ کرا.

دادستێنی کۆماریی تورکیا له‌ پارێزگای ماردین به‌ بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی ئاماک له‌ یه‌که‌مین کۆنفڕانسی ڕێکخستنی هه‌ده‌په‌ له‌ دیاربه‌کر په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ناوبراو کرده‌وه‌ و ئاماک له‌ کاتی داخڵ‌بوونی‌ بۆ شاری ماردین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای ماردینه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا.

شایانی باسه‌؛ پێشتریش پۆلیسی تورکیا به‌ بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له‌ سیاسه‌توانانی کورد له‌و کۆنفڕانسه‌ی هه‌ده‌په‌ 5 چالاکوانی سیاسیی کوردی ده‌ستگیر کردبوو.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75510

Your Comment

You are replying to: .
captcha