گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام به‌ مه‌رج پشتیوانی له‌ ئاگربڕی ئیدلب ده‌کات

به‌شی سووریا- گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له‌ به‌یاننامه‌یێکدا پشتیوانیی مه‌رجداری خۆی له‌ ئاگربڕی ئیدلب ڕاگه‌یاند و باسی له‌وه‌ کرد که‌ تا ئه‌و کاته‌ی هێرشێک ئه‌نجام نه‌درێت ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی نوێ ده‌ست پێناکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام که‌ به‌شێکی زۆری ئیدلب له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌کات له‌ به‌یاننامه‌یێکدا پشتیوانیی مه‌رجداری خۆی بۆ جێگیربوونی ئاگربڕ له‌ ئیدلب ڕاگه‌یاند.

ئه‌بوو محه‌مه‌د جوانی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له‌ لێدوانێکدا گوتی: ئاگربڕی ئێستا که‌ له‌ ئیدلب جێگیر کراوه‌ په‌یوه‌ندییێکی به‌ دانووستانی ئه‌ستانه‌وه‌ نییه‌. ئێمه‌ متمانه‌مان به‌و ئاگربڕه‌ نییه‌ و ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته‌ سه‌ر بنکه‌کانمان له‌ ئیدلب به‌ توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ و به‌عه‌کسه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێرش نه‌کرێته‌ سه‌رمان هیچ ئۆپه‌راسیۆنێک ئه‌نجام ناده‌ین.

شایانی باسه‌؛ وڵاتانی گه‌ره‌نتیکاری ئاگربڕ له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ ئاگربڕیان له‌ شاری ئیدلب ڕاگه‌یاند و مه‌رجه‌کانی ئه‌و ئاگربڕه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ باس کرد: پاشه‌کشێی 20 کیلۆمه‌تریی گرووپه‌ ڕادیکاڵه‌کان له‌ ناوچه‌که‌، بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌که‌ قورس و نیوه‌قورسه‌کان له‌ ناوچه‌ی چه‌کداماڵڕاوی ئیدلب و جێبه‌جێ‌کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سووچی.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام باسێکی له‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌کی قورس و نیوه‌قورسی خۆی له‌ ناوچه‌ی چه‌کداماڵڕاو نه‌کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی KRDnews

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75504

Your Comment

You are replying to: .
captcha