ئەوەی هەرێمی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵێنێت، گەندەڵیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار ده‌ڵێت، سێسەد ملیۆنەر لەناو یەکێتی ‌و پارتی ‌و گۆڕاندا هەن کە فڕیان بە ئابووریەوە نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، جگە لەو کێشانەی کە پێشتر لەبارەی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان باس کراون، ئەوەی کوردستان پێی دەناڵێنێت گەندەڵیە.

ناوبراو وتیشی، ئێستا ئابووری هەرێمی کوردستان لە تەداخوڵی حزب تێپەڕیوە، بەڵکوو چینی چەتە لە کوردستان دروست بووە، نزیکەی سێسەد ملیۆنەر لەناو یەکێتی و پارتی و گۆڕاندا هەن کە فڕیان بە ئابووریشەوە نیە.

مەلا بەختیار ڕاشیگه‌یاند: "کەسی وا دەزانم کە هاتۆتەوە بۆ کوردستان پارەی دەبەیەک ئاوی پێ نەبووە، ئێستا لەدوبەی ڤیلای کڕیوە بەپێنج ملیۆن دۆلار. کەس هەیە بەپێڵاوی لایستیکەوە هاتەوە کوردستان ئێستا کارگەی هەیە لە ئەڵمانیا، بۆیە ئەگەر ئەو هەموو دزە هەبێت چۆن ئابووریی هەرێمی کوردستان پێشدەکەوێت".

News Code 7544

Your Comment

You are replying to: .
captcha