بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: "راکان جبووری خەڵکی ناردە لامان تا وەک پارێزگار بیبینین، بەڵام داواکەیمان ڕەت کردەوە، وتمان وەک عەرەبێکی ئاسایی پێشوازی لێدەکەین نەک وەک پارێزگار، چوونکە ئێمە بە پارێزگاری ناشەرعی دەزانین".
ناوبراو هەروەها یەکێتیی نیشتیمانی تۆمەتبار کرد بەوەی، ڕاکان جبووری بە ئیمزای سەرکردەکەیەکی ئەوان لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت.
بەرپرسانی یەکێتیش لە کەرکووک، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ڕاکان جبووری پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکرات ئاساییە، ماڵ و منداڵەکەی لە شاری هەولێرن و جبووریش زۆرجار سەردانیان دەکات.
پۆستی پارێزگاری کەرکووک، لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 لای کورد بوو، تا رۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، بەڵام لەوکاتەوە لای ڕاکان جبووری کەسایەتی سیاسی عەرەبی سوننەیە، کورد پۆستەکە بە ئیستیحقاقی خۆی دەزانێت و داوای دەکاتەوە، بەڵام عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک ئەم داواکارییەی کورد ڕەت دەکەنەوە.
Your Comment