بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاو کردۆته‌وه تێیدا هاتووه، دوای بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەکی سەرچنار کە دوورن لە ئاین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە، سەرۆکى یه‌کێتى بڕیاری داوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خێزانەکان دابین بکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، خزمەتگوزارییەکان ڕووناککردنەوەی شەقامەکان، ناشتنی نەمام و سەوزکردنی زیاتر و جوانترکردنی باخچەکان، پاککردنەوەی سەیرانگەکان، دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ خەڵک لە رووی ئاسایش و ئارامییەوە هەروەها دروستکردنی شوێنی یاریی منداڵان لە خۆدەگرێت.
له کۆتایی ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه، ئەم هەنگاوەی سەرۆکى یه‌کێتى دەستپێکی راگەیاندنی پرۆژەیەکی گەورەترە بەناوی (ئاشتکردنەوەی سلێمانی) و لە سەیرانگەی سەرچنارەوە وەک سیمایەکی مێژوویی و گرنگی شارەکە دەستپێدەکات و لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت.
شه‌وى ڕابردوو به‌بڕیارى سه‌رۆکى یه‌کێتى یانه شه‌وانه‌کانى گه‌ڕه‌کى سه‌رچنار داخران و بافڵ تاڵه‌بانى خۆى چاودێرى داخستنى یانه‌شه‌وانه‌کانى کرد.
Your Comment