بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانی دانیشتنێکیاندا سوودانی رایگەیاند: "ئیتاڵیا ڕۆڵی ئەرێنیی لەگەڵ عێراق لە شەڕی داعشدا هەیە، وتیشی "پلانی ئومێدبەخشمان هەیە لە بواری نەوت و گازدا پێکەوە".
سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "جەخت لەسەر سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئیتاڵیا دەکەینەوە لە بواری گەشتیاری ئایینی و شوێنەواریدا".
لای خۆیەوە جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند: "عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە لە بواری سەقامگیری ئەمنی و رما هەمیشە پاڵپشتی عێراقی کردووە، چونکە ئاوەدانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە بەبێ عێراقێکی بەهێز".
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وتی: "پشتیوانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکەین، ئێمە گرنگی بە بوونی کۆمپانیا ئیتاڵیەکان دەدەین لە عێراق و هاوکاریی کولتووریمان لەگەڵ عێراق هەیە".
ناوبراو وتیشی: "پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق پتەو و تۆکمەیە و ئامادەین بەردەوامبین لە کارکردن لەگەڵ عێراق وەک هاوپەیمانێکی بەردەوام بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی ئەم وڵاتە لە داهاتوودا".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی کانونی یەکەم، جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە عێراق و لە شاری بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سودانیی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.
News Code 7469
Your Comment