پێکەوە کارکردنی هێزە سیاسیەکان وادەکات لە ئاستی دەرەوە و ناوچەکە بەشێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ گەلی کوردا بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حاکم قادر حه‌مه‌جان ڕایگەیاند، ‎"ھەر حزب و لایەنێک بیەوێت بەجیاو بە تەنھا بچێتە بەغدا ھەڵەیەکی سیاسی کوشندەیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حه‌مه‌جان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژه‌وەندییەکانی یەکێتی له‌میانى پێشوازی کردنیدا له‌ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌دا: "کێشەکانى هه‌ولێر و به‌غدا چەندین ساڵە بەبێ‌ چارەسەریی بنەڕەتی ماوەتەوە و کەمترین کات کار بە دەستور کراوە، ھەربۆیە پێویستە لایەنە سیاسیە کوردییەکان بە گفتوگۆ و دانیشتن ‌و دیالۆگ لەناوخۆو بەغداش کێشەکانیان چارەسەربکەن".

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌، "ھەر حزب ‌و لایەنێک بیەوێت بەجیاو بە تەنھا و دوور لە لایەنە سیاسیە کوردیەکان بچێتە بەغدا ھەڵەیەکی سیاسی کوشندەیە، ئەگەر لەئێستادا کاریگەریەکانی دەرنەکەوێت بێگومان لە داھاتوودا کاریگەریەکی خراپی لەسەر گەلی کوردستان ھاوڵاتیانی ھەرێمەکەمان دەبێت".

حاکم قادر ئه‌وه‌شى وت: "زۆر گرنگە لە ھەرێم سەرەتا کار لەسەر پتەو کردنی حکوومەتێکی بەھێز بکرێتەوە کە ھەموو لایەنەکان ھاوکار و پشتیوان بن بۆ جێبەجێ کردنی یاسا و فشاری چاکسازی ‌و ڕێگرتن لەگەندەڵی".

حاکم قادر حه‌مه‌جان جه‌ختی کرده‌وه‌ لەسەرئەوەی، دابەش کردنی دەسەڵاتەکان‌ و فرەیی‌ و پێکەوە کارکردن‌ و هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە سیاسیەکان بەتایبەت (یەکێتی ‌و پارتی) وادەکات لە ئاستی دەرەوە و ناوچەکە بەشێوەیەکی باشتر لەوەی ئێستا ھەیە مامەڵە لەگەڵ گەلی کوردا بکرێت.

News Code 7461

Your Comment

You are replying to: .
captcha