بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبەر ئەحمەد،وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دەخوازین ئەو کێشانەی لەسەر سنوورەکان هەیە کۆتاییان پێبێت، لەبەرئەوەی خەڵکی ئێمە بەشێک نین لەو کێشانە و داواش دەکەین خەڵکی دیکە کێشەکانیان نەهێننە ناو خاکی ئێمەوە".
رێبەر ئەحمەد وتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری ئارامی و سەقامگیری لە سنوورەکان دەکات و هیچکات رێگە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لەو کێشانەی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست دەبێت، داواش لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن".
Your Comment