داوامان کردووە پشکی هێزی پاسەوانی سەر سنووری هەرێم تەنها بۆ یەک پێکهاتە نەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەى تورکمانی داوا دەکات پشکیان هەبێت لە دامەزراندنى ئەو هێزەی پاسەوانى سنوور کە بڕیارە لە سنوورى هەرێمى کوردستان پێبکهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماردین کۆک قایە، ئەندامى مەکتەبی سیاسیى بەرەى تورکمانى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاندووە: "پێویستە تورکمان هاوشێوەى پێکهاتەکانى دیکە رۆڵى هەبێت لەو هێزەى پاسەوانى سنوور، کە بڕیارە پێکبهێندرێت. داواکارییەکەى ئێمە بۆ ئەوەیە کە جیاوازى نەکرێت لە پێکهێنانى ئەو هێزە، بە تایبەت کە هێزەکە سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراقە".

ماردین کۆک قایە گوتیشى: "ئەگەر حکوومەتى هەرێمى کوردستان خۆى هێزێک دروست بکات ئەوە پەیوەندارە بەخۆیەوە، بەڵام ئەگەر هێزەکە لەلایەن حکوومەتى ناوەندییەوە پێکبهێندرێت و ئەوە پێویستە رۆڵ بە تورکمان بدرێت لە وەرگرتنى کارمەندەکانیدا".

News Code 7397

Your Comment

You are replying to: .
captcha