بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە جەنگییەکانی سوپای عێراق لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج و پاشان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دابەزینە ئەو شوێنانەی، کە کرانە ئامانج.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا 8 چەکداری داعش کوژران، پاشان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستیان کرد بە پشکنینی ناوچەکە.
شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە چەکدارانی داعش، لە چیای حەمرین، لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالەدا خۆیان حەشار داوە.
Your Comment