بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند: سودانی فەرمانێکی دەرکرد بۆ بەهێزکردنی فەرماندەیی سنوورەکان بە چەک و کەرەستە و کارمهندی ئهمنی، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بهباشی سنوورەکان دهپارێزرێن.
سەبارەت بە پەیوەندی عێراق لەگەڵ دراوسێکانی، باسی لەوە کرد بەغدا هەوڵ دەدات پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ بەشێوەیەک لە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەموو وڵاتانی دراوسێدا بێت بچەسپێنێت، هەروەها قبووڵیش ناکات کە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنرێت.
سێشەممەی ڕابردوو عێراق گۆڕینی ژمارەیەک سەرکردەی پۆستە باڵاکانی وەزارەتی ناوخۆی ڕاگەیاند، لەوانەش فەرماندەی پاسەوانی سنوور، دوای سهرههڵدانی قەیرانی سنووری ئەم دواییەی لهگهڵ ئێران و عێراق.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لیوا محەمەد سوکەری بۆ پۆستی فەرماندەی پاسەوانی سنوور داناوه لە شوێنی لیوا حامد حسێنی.
Your Comment