بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنوەر کەریم، شارهزای ئابوری، به زهمهن پرێسی راگهیاندووە: هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی 2022دا بڕی 10 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوەو داهاتهكهی 821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 دۆلار بووه.
داهاتی نانەوتی
داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەم = 287 ملیار دینارە بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم
یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = 31 ملیار 500 ملیۆن دینار
پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = 0 دینار
داهاتی نەوت ههناردهی دهرهکی به بۆری
هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی 2022دا بڕی 10 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگیتشرینی دووەم 91.42 دۆلارە.
لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە 12 دۆلار کەمتر دەفرۆشێت، واتە تێکڕا نەوتی بە 79.42 دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: 10 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل X 79.42 دۆلار = 821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: 821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 دۆلار X 1450 دینار = 1 ترلیۆن 191 ملیار و 139 ملیۆن و 855 هەزار دینار.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت 56%ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و 44% دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
کەواتە: 821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 دۆلار X 56% = 460 ملیۆن و 95 هەزارو 944 دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: 460 ملیۆن و 95 هەزارو 944 دۆلار X 1450 دینار = 667 ملیار و 139 ملیۆن و 118 هەزار و 800 دینار خەرجی نەوتە.
821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 دۆلار X 44% = 361 ملیۆن و 503 هەزارو 956 دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: 361 ملیۆن و 503 هەزارو 956 دۆلار X 1450 دینار= 524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200 دینار.
کۆی داهات لە مانگی تشرینی دووەم 2022 دینار
524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200 داهاتی نەوت + 287 ملیار داهاتی ناوخۆ + 31 ملیار 500 میلۆن هاوپەیمانان = 842 ملیار و 680 ملیۆن و 736 هەزار و 200 دینار
ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2022
Your Comment