بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتوویەتی، هیچ هێزێکی سوپای عێراق ناچێتە هێڵی سنووری هەرێمی کوردستان و ئەو ئەرکە بە هێزی سنووری ناوچەی یەک دەسپێردرێت.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هێزەکە زۆربەیان کوردن و سەر بە عێراقن، فەرماندەییەکەیان لە هەولێرە و لایەنی عێراقیش رەزامەندی داوە.
Your Comment