دانیشتنی وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازیی بەریتانیا بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە دیدار له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ راوێژكارانی سه‌ربازیی به‌ریتانیا چوار پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان، به‌پیشه‌یی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌ربازی تاوتوێ کرا.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە ڕۆژی چوارشەممە 13ی کانوونی دووهەمی 2021 وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ له‌هه‌ولێر گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی به‌رگری، به‌پیشه‌یی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌ربازی.

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا و مێجه‌ر ستیڤ، راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌و ووڵاته‌ له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌ پێشخستن و گه‌شه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی و لۆجیستیه‌وه‌.

كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان وه‌ك راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ته‌و له‌مڕوه‌شه‌وه‌ به‌ریتانیا به‌قورسایی زۆر كار له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی پڕۆژه‌ په‌سندكراوه‌كان ده‌كات. كه‌ دواجار ده‌بێته‌ ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

بەپیی راگەیەنراوەکە كۆبوونه‌وه‌، بڕیاریدا ده‌ست بكرێت به‌ شیكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كه‌ پیشه‌ییی بوونی پێشمه‌رگه‌و راسته‌رێگه‌ی به‌رگری سه‌ربازی لێده‌كه‌ێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی سوپایێكی سه‌رده‌میانه‌.

News Code 733

Your Comment

You are replying to: .
captcha