دوای چوار رۆژ له‌ رووداوی تەقینەوەی گاز لە سلێمانی، تانکییه‌کی غاز له‌ دهۆک تەقیەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای چوار رۆژ له‌ رووداوه‌که‌ی سلێمانی، به‌هۆی ته‌قینی تانکییه‌کی غاز له‌ شاری دهۆک، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدا و ژماره‌یه‌ک قوربانی لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی به‌رگری شارستانی دهۆک، تانکی غازی فڕنێک که‌ له‌ هه‌مان باڵه‌خانه‌دا، به‌شه‌ناوخۆییه‌کی قوتابییانی زانکۆ و په‌یمانگه‌کانی لێیه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی گرێ باسێ، ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی له‌ تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئاگرێکی گه‌وره‌ ده‌بینرێت به‌هۆیه‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ و دڵڕاوکێیه‌کی زۆر بۆ هاووڵاتیانی نزیک رووداوه‌که‌ درووست ده‌کات.

لەمبارەوە عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک له‌باره‌ی ئاماری قوربانییه‌کانی رووداوه‌که‌، رایگه‌یاندووە چوار که‌س کوژران و 33 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

یه‌کێک له‌ قوربانییه‌کان قوتابییه‌، هه‌روه‌ها جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاکه‌وتنی دهۆک و ئەفسەرێکی دیکە له‌کاتی به‌هاناوه‌چوونی قوتابییانی به‌شه‌ناوخۆییه‌که‌، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رجه‌م برینداره‌کان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌که‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌، که‌ به‌شێکییان که‌سوکاری قوربانییه‌کانن.

به‌ڕیوه‌به‌ری ته‌ندرووستی دەڵێت ته‌نها دوو له‌ برینداره‌کان ته‌ندرووستییان ناجێگیره‌ و ئه‌وانی دیکه‌ چاره‌سه‌ری پزیشکی پێویستییان بۆ کراوه‌ و ته‌ندروستییان جێگیره‌.

News Code 7308

Your Comment

You are replying to: .
captcha