لەمپەڕە سەرەکییەکانی بەردەم هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- سێ شارەزای بواری ئەمنی پێیان وایە کە یاریزانە سەرەکییە بیانییەکان لە سووریا، لەوانەش ئەمریکا و ڕووسیا، لەمپەڕی سەرەکین بۆ هێرشی دیکەی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانەی سووریا کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکاندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ڕایگەیاندووە تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردووی ئەستەنبوڵ لەلایەن هێزەانی نزیک لە کوردەکانی سووریاوە ئەنجام دراوە و هۆشداری دا لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر کوردستانی سووریا.

بەڵام سێ پسپۆڕی ئەمنی بە کەناڵی جەزیرەیان ڕاگەیاندووە، بەرژەوەندیی نیشتمانیی وڵاتانی بەشدار لە قەیرانی سووریا، بەتایبەت ئەمریکا و ڕووسیا ڕێگری لەم هێرشە دەکات.

چۆکسون باشبۆغ، عەقیدی خانەنشینکراوی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەم تەقینەوەیە، تورکیا هاوشێوەی ساڵانی 2015-2017 شەڕێکی تەواو لەدژی پەکەکە و هێزە کوردییەکانی سووریا دەست پێناکات و زیاتر ڕایگەیاند: ژمارەیەک ئەکتەرە لەوان ڕووسیا و ئەمریکا و حکوومەتی ناوەندیی سووریاش بوونیان هەیە کە تورکیا ناتوانێت ڕەزامەندیی ئەوان وەربگرێت بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکان.

هەروەها ڕیچارد ئوتزن، عەقیدی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە: هەرچەندە ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی کوردەکانی سووریا تێدەگات، بەڵام ئەم وڵاتە ڕێگری لە هێرشێکی دیکەی تورکیا دەکات بۆسەر کوردستانی سووریا ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی تورکیا، لەسەر شەڕی داعش.

هەروەها خەلیل ئیبراهیم ئەلبایراک، شارەزا لە پرسە ئەمنی و سەربازییەکانی تورکیا، ئاماژەی بەوەدا کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا ئەم وڵاتەی کردووە دراوسێی تورکیا و بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا گیانی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیاش دەخاتە مەترسییەوە و هەڕەشە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی هەردوو وڵاتەکە دەکات، بۆیە لانیکەم ئەم دوو وڵاتە ڕێگری دەکەن لەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سووریا.

News Code 7291

Your Comment

You are replying to: .
captcha