هاووڵاتیانی تورکیا بەشێوەیەکی کەم وێنە ڕوو لە ئەڵمانیا دەکەن

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا، کۆچی هاووڵاتیانی تورکیا بۆ ئەڵمانیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی کەم وێنە زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاژانسی هەواڵی دۆیچە ڤێڵ بڵاوی کردەوە بە هۆی هەژاری و هەڵاوسان و نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین لە تورکیا، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە لە سەر سنوورەکانی ئەڵمانیا چاوەڕێی مافی پەنابەرین.

پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕاشیگەیاندووە، لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ئامادە بوونی زیاتر لە 5000 هاووڵاتیی تورکیا لە نزیک سنووری ئەو وڵاتە تۆمارکراوە، هاوکات لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 2500 هاووڵاتیی تورکیا بەدوای کۆچی نایاساییی بوون بۆ ئەڵمانیا.

کۆچی هاووڵاتیانی تورکیا بۆ ئەڵمانیا لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی 2020 زیاتر لە 350% زیادی کردووە.

لە هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچی هاووڵاتیانی تورکیا و کوردی تورکیا بۆ ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی بێ وێنەی هەڵاوسان و هەژاری و گوشارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی حکوومەتی تورکیا.

News Code 7258

Your Comment

You are replying to: .
captcha