بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاتووە: "بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێدەکەین".
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامەکەدا نووسیویەتی: "ئومێدمان وایە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت".
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان
پاش رێزو سڵاو
بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .
ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Your Comment