دەکرێت خەڵکی دیکەش کە پارتیش نەبن لە بارەگای بارزانی کار بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى کۆنگرەى پارتى دەربارەى گۆڕانکاری لە بارەگاى بارزانى دەڵێت دەکرێت خەڵکی دیکەش لەوێ کار بکەن و پارتیش نەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی تەتەر، بەمیدیاى پارتى وت :"هەندێک لە بەندەکانی پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی دەگۆڕدرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی باشتر خۆمان لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێنین".

ناوبراو وتیشى "نوێنەرانی کۆنگرە بە گڕوتینەوە باس لە گۆڕانکارییەکان دەکەن و دەیانەوێت پارتی سەرکردایەتییەکی بەهێزتر و گەنجتری هەبێت".

سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیاری زۆر لەوبارەوە کراون و کۆنگرە یەکلایی دەکاتەوە.

لەبارەى گۆڕانکاریی لە بارەگای بارزانی کە بکرێتە ناوەندێکی گەورە، عەلی تەتەر دەڵێت: "بارەگای بارزانی تەنیا موڵکی پارتی نییە، بۆیە دەکرێت خەڵکی دیکەش لەوێ کار بکەن پارتیش نەبن".

News Code 7223

Your Comment

You are replying to: .
captcha