بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی چەند رۆژەی سێلێست والاندر یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەم گەشتە بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بووە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ شەڕی دژی داعش بوو.
بەگوێرەی ئەم راگەیێندراوە، گەشتی والاندەر بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم هەرێمە، بەتایبەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان،بۆ روونكردنەوەی پلانەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان بووە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی داعش لە چوار ساڵی داهاتوودا.
پێنتاگۆن ڕاشیگەیاندووە كۆبوونەوەكەی والاندەر لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق و چەند بەرپرسێكی تری سەربازی بەمەبەستی بەهێزكردنی هێزەكانی بەرگری عێراق ئەنجام دراوە.
ههروهها ئاماژه بهوهش دهكرێت كه وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان بهڵێنی داوه بهردهوام بێت له پرۆسهی چاكسازی بۆ ڕێكخستنی هێزی پێشمهرگه و دروستكردنی هێزێكی سهربازی مۆدێرن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، وێڕای بەردەوام بوون لە پشتیوانی کردنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە هێڵی پێشەوەی شەڕی داعش و لە دەرەوەی ئەو هێڵەیش هاوکاریان دەکات.
پێنتاگۆن جەختی لەوە کردووەتەوە کە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان درێژەی هاوکارییەکانیانە لە بواری ئەمنی و سەربازیدا کە لە دوای جەنگی کەنداوی فارسەوە دەستی پێکردووە.
Your Comment