سه‌رۆکى په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی له‌کار کێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌ و و داوا ده‌کات، له‌ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، من بەشێک بووم لە پرۆژەی زۆرینەی سیاسی ‌و ئێستا پێوەرەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

ناوبراو چەند کاتژمێرێک دوای دەستلەکار کێشانەوەی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لەگەڵ کەس لەبارەی دەست لەکار کێشانەوەم لە سەرۆکایەتی پەرلەمان قسەم نەکردووە و وتی: پێکهاتەی پەرلەمان گۆڕاوە، هەر پەرلەمانتارێک مافی ئەوەی هەیە بۆچوونی خۆی بدات لەبارەی سەرۆکەکەیەوە و هیچ ڕێگایەک بەکارناهێنم بۆ سەپاندنی خۆم بەسەر هێزە سیاسییەکان‌ و پەرلەمانتاراندا.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پۆستەکەی لە پشکی هێزە سونەکانی نێوهاوپەیمانی سیادە وەرگرتووە کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات‌ و لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ هەریەک لە پارتی ‌و سەدریەکان هاوپەیمانییەتیەکیان پێکهێنا بۆ پێکهێنانی حکوومەت ‌و دوای نزیکەی 10 مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ‌و بە کشانەوەی سەدریەکان هاوپەیمانێتییەکە هەڵوەشایەوە.

News Code 7084

Your Comment

You are replying to: .
captcha