بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ میدیای تورکیا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئەنقەرە-دیمەشق رایگەیاند، تورکیا پلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریا نییە.
ناوبرا و ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی تورکیا روون و ئاشکرایە، پرۆسەی ئاستانە بەردەوامە و کارەکانی داڕشتنی دەستووری نوێ بۆ سووریا بەهەمانشێوە بەردەوامە.
کاڵن جەختی لەوەش کردەوە، پەیوەندییەکان تەنیا لەسەر ئاستی دەزگاکانی هەواڵگریی نێوان هەردوو وڵاتدایە و لەسەر ئەم ئاستە دیدار و کۆبوونەوە هەن.
Your Comment