خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان درێژ دەكرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەردەوام دەبن ‌و خولی پێنجەم درێژ دەكرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای كۆبوونەوەی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی، سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند، لەگەڵ بارزانی ڕێككەوتین دەستوور بەكۆدەنگی بنووسرێتەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەوە سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: "لەگەڵ مەسعوود بارزانی ڕێككەوتین نووسینەوەی دەستوور بە كۆدەنگی نیشتیمانی بێت ‌و دانیشتنەكانی پەرلەمانیش بەردەوام دەبن‌ و خولی پێنجەم درێژ دەكرێتەوە".

شایانی باسە دوێنێ چوارشەممە مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی ‌و ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەدیدارێكدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان كرد.

News Code 7062

Your Comment

You are replying to: .
captcha