بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش تاووتوێ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کرا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدا.
Your Comment