بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا کۆتا ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ئاسایشی کوردستانی سووریا ڕایگه‌یاند، ٢٤ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەدا، ٢٢٦ کەسی ده‌ستگیرکران کە ٣٦ کەسیان ژنی توندڕه‌و بوون؛ گومانیان لێ ده‌کرێت سەر بە شانە نووستووەکانی داعش بن.
ئاماژە بەوە کراوە کە ده‌ستیان بەسەر 3 چەکی جۆری ak-47 و چه‌کێکی ئار بی جی و 2 دەمانچە گرتووه، هه‌روه‌ها 25 نارنجۆ و 25 کیلۆگرام له مادەی تەقینەوە و 11 بێدەنگکەر (چەک) 388 گوللە و 10 مه‌خزه‌نی چه‌ک و 9 پشدێنی سەربازییان دەستبەسەرداگرت.
ئاسایشى کوردستانی سووریا باسى لەوەش کردوە، جلوبەرگی سه‌ربازی سوپای تورکیا له نێو که‌مپی هۆل دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ل چەندین ئامێری پەیوەندی.
هەروەها دوو ژنی ئێزدییان له نێوکه‌مپه‌که‌دا دۆزراوته‌وه و چوار ژنیان له‌ده‌ست ئه‌و توندڕه‌وانه ئازاد کردووه، که بە زنجیر به‌سترابوونه‌وه و نیشانەی ئەشکەنجه‌یان لەسەر جه‌سته بوو.
بەپێی ڕاگه‌یندراوه‌که، لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا سێ سەرچاوەی بردنی چەکی بۆ ناو کەمپی هۆل ئاشکرا کران، هەروەها تێوەگلانی بەشێک لە کارمەندانی رێکخراوەکان بەتایبەت رێکخراوی "بەهار" کە هاوکاری هێنانی چەک و پارە بۆ که‌مپ ده‌کرد و ژنانی ئەندامانی داعش به‌قاچاخ ده‌برده‌ده‌ره‌وه.
هێزە ئەمنییەکان داوایان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی کرد کار بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داعش بکه‌ن و هاوکاربن لە مه‌له‌فی کەمپی هۆلدا دا‌واشیان کرد وڵاتانی بیانی هاووڵاتییانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان.
Your Comment