لەبارەی لێکتێگەیشتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هەواڵی نوێ بڵاو دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەکێتى گەیشتوونەتە ئاستێكی پێشكەوتوو کە شتى چاوەڕواننەکراو دەبیستن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانى پارتى راگەیاندووە، چاوەڕو‌انی موفاجەئە دەكرێت لە گفتوگۆكانی پارتی‌ و یەكێتی‌ و لەم ڕۆژانەدا دەرئەنجامەكان دەبینرێن.

حەداد دەشڵێت: "گفتوگۆكان گەیشتوونەتە ئاستێكی پێشكەوتوو، ئەگەر رێككەوتنیش سەد لەسەد نەكرابێت، ئەوە نزیكین لە رێككەوتن".

لەلایەکى دیکەوە عەبدوڵا عەلییاوایی راوێژکاری پێشووتری سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پارتى و یەکێتی رێککەوتنی نوێیان کردوە، بەڵام لەئێستادا ئاشکرای ناکەن.

هاوکات هەرێم کەمال ئاغا، لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە رابردوودا دانیشتوون و تیمێكیان پێكهێناوە، كۆبوونەوەكان و ئەم تیمەش قۆناغی باشی بڕیوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرای کرد، تا ئێستا یەکێتی و پارتی كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمارهەیە، بەڵام هەردوولا نزیكن لە رێككەوتن و گفتوگۆكان بە ئاڕاستەیەكی باشدا رۆیشتوون، چاوەڕوان دەكرێت سەركەوتووبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو مەحموود محەمەد وتەبێژی فەرمى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، تائێستا پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدەکەی خۆیان سوورن و هیچ رێککەوتنێکیش لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارەوە نەکراوە.

News Code 7016

Your Comment

You are replying to: .
captcha