فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال کردە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبارەى ئەو هێرشەوە دژتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێک کە چەکدارانی پەکەکەی لێبوو دوو چەکدار کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە ڕۆژی یەک شەممە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە)یان لە بەردەم بارەگایەكی سوپای عێراق لە گوندی بەحرەبا سەر بە خانەسوور لە شەنگال كردە ئامانج.

میدیا ناوچەییەکان هەواڵی ئەو هێرشەیان بڵاو کردۆتەوە بەڵام ئاماژەیان بە وردەکاریی ڕووداوەکە نەکردووە.

News Code 6973

Your Comment

You are replying to: .
captcha