پارتی دیموکرات مانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستەکەی بەبێ گۆڕینی سەرۆک کۆمار قبووڵ ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، قبووڵی ناکەن لە حکوومەتی ڕاگوزەردا بەرهەم ساڵح لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و دەڵێت، چوونکە ئەو پۆستە هی لایەنێک نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەربارەی بانگەوازەکەی سەدر بۆ مانەوەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و وەزیران بەشێوەیەکی ڕاگوزەر تاوەکوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ڕایگەیاند: "بە مانەوەی مستەفا کازمی ڕازین لە پۆستکەی، بەڵام مانەوەی بەرهەم ساڵح قبووڵ ناکەن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە، "ئەگەر لایەنە شیعەکان ڕێککەوتن لەسەر مانەوەی مستەفا کازمی لە پۆستەکەی تاوەکوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەوە با بمێنێتەوە کێشەمان نییە، بەڵام بە مانەوەی بەرهەم ساڵح ڕازی نیین.

ڤیان دەخیل ئاماژەی بەوەش کرد: "پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی گەورەیە و پێویستە ئەو کەسەی سەرۆک کۆمارە پارێزگاری لە دەستور بکات و نوێنەری سەرجەم لایەنە کوردییەکانیش بێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەوەمان نەبینیوە، بۆیە قابیلی قبووڵ نیە ئەو پۆستە لە دەست کەسێکدا بمێنێتەوە کە نەتوانێت ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت".

News Code 6950

Your Comment

You are replying to: .
captcha