ئەوەی یەکێتی و پارتی دەبێت لەسەری ڕێکبکەون تەنها پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند دەبێت لەسەر کۆی کێشەکان گفتوگۆ لەگەڵ پارتی بکرێت، نەک تەنها پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم شکور ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، هێشتا روون نییە، بارودۆخی عێراق بەرەو کوێ دەڕوات، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت کێشەکان بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی کردن بۆ دۆخی عێراق ئاسان نییە، چوونکە هێشتا رەوتی سەدر گفتووگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان رەت دەکاتەوە.

کەریم شکور باسی لەوەش کرد، حکوومەت کەی پێکدەهێنرێت و چۆن پێکدەهێنرێت، لەسەر کات وەستاوە، ئەگینا هەر دەبێت حکوومەت پێکبێت.

هەروەها، لە بارەی ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کەریم شکور وتی: "ئێمە پرۆژەیەکی کاملمان هەیە، نەک تەنها لەسەر بابەتی سەرۆک کۆمار، شتی تر هەیە، دەبێت لەگەڵ پارتی بە یەک پاکێج لەسەری رێکبکەوین، بابەتەکە تەنها سەرۆک کۆمار نییە."

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان و پارتی شەریکن لە دەسەڵات دا، ئەوە دۆخی سلێمانیە هەموو دەیبینن، ئەمە یەکێکە لە بابەتەکان، پێیانوایە دەبێت بە یەک پاکێج لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و کێشەکان گفتووگۆ بکرێت.

News Code 6947

Your Comment

You are replying to: .
captcha