بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەسرەو گۆران لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت: لایه‌نه کوردستانییه‌کان چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ئه‌نجام دا و ئه‌م شانده‌ش واده‌یه‌کی بۆ لایه‌نەکان دیاری کرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.
گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان نەرمیی نیشاندا بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرەو پێش ببات و ئەم پرۆسەیە پەک نەخات، هەروەها نابێت ئەم نەرمی نواندنە ببێتە هۆی ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام نەدرێت.
خەسرەو گۆران سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی کوردستان و هەروەها گۆڕانکاری لە بازنەکانی هەڵبژاردن، وتی: ئەم کارە بەبۆنەی ئەو بڕیارانەیە کە لایەنەکان دەریان کردووە و پاشان دەبێت سەرۆک کۆمار ئاگاداری ڕێێکەوتنەکەی نێوانیان بکەنەوە.
Your Comment