بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 12هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی کەمپی هۆل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (ئاسایش) بەڕێوەچوو و 14 ئەندامی شانە نووستووەکانی داعش دەستگیر کران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەی ئاژانسی هاوار خستوویانە ڕوو، 5 شوێنی خۆحەشاردانی شانە نووستووەکانی داعش دۆزرانەوە کە بۆ شاردنەوە بەكاریان هێناوە لەگەڵ بڕێكی زۆر جلوبەرگی سەربازی دەستیان بەسەردا گیردرا، هەروەها 16 مۆبایل كە لەژێر خاكدا شاردرابوونەوە لەلایەن هێزەكانی ئاسایەشەوە دۆزراونەتەوە.
هەروەها لە 12هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا چادرێک دۆزرایەوە کە ئەندامانی داعش بۆ ئەشکەنجەدانی خەڵکی سڤیل بەکاریان دەهێنا.
هه‌روه‌ها له 10همین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، كچێكی ئێزدی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به ناوی "وه‌فا عه‌لی عه‌باس" كه 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال له‌لایه‌ن چەکدارانی داعشه‌وه رفێندرابوو، ناسێندرا و ئازاد كرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٢٥ی ئابەوە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی شانە نووستووەکانی داعش لە کەمپی هۆل دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کردووە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
Your Comment