سبەینێ دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سکاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێ کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌سه‌ر دوو سکاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێ له ‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، بڕیارە سبەینێ دادگای باڵای‌ فیدراڵی عێراق کۆ ببێتەوە و بڕیار بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە سبەی یەكشەممە، دادگای باڵای‌ فیدراڵی عێراق دانیشتنی یەكەم سەبارەت بە سكاڵایەكی سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی عێراق ‌و سكاڵایەكی دیكەی چوار پەرلەمانتاری هەمان فراكسیۆن کۆ ببێتەوە کە سكاڵاكان و پەیوەستن بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم.

هەردوو سكاڵاکەی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی نوێ‌، لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی‌ کوردستان تۆمار كراون.

بەپێی خشتەی كاری دادگای فیدراڵی، بابەتی دۆسیەكە تانەدانە لە دەستوری بوونی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٤ی‌ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەیەتی، بەو پێیەی پێچەوانەی دەستوورە.

News Code 6895

Your Comment

You are replying to: .
captcha